توێژینەوەیەک کاریگەریی سنووردارکردنی بەکارهێنانی مۆبایل بۆ سەر مێشک ئاشکرا دەکات
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان بۆ ماوەی 3 ڕۆژ کاریگەری بەرچاوی لەسەر چالاکیی مێشک هەیە.

توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانکۆکانی هایدلبێرگ و کۆڵن لە ئەڵمانیا، لەسەر 25 گەنج تەمەن 18 بۆ 30 ساڵیدا کراوە، کە داوایان لێ کراوە تا دەتوانن بۆ ماوەی 72 کاتژمێر بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکانیان سنووردار بکەن، هەروەها لەو ماوەیەدا تەنیا ڕێگەیان پێدراوە پەیوەندیی پێویست بکەن.
توێژەران بە سیستەمی (MRI) پشکنینی پێش و دوای خۆبەدوورگرتنیان لە مۆبایل کردووە، بۆ دیاریکردنی کاریگەرییەکانی شێوازە دەمارییەکان.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری ” Computers in Human Behavior” بڵاو کراوەتەوە، کە توێژەران ئاماژەیان داوە، پەیوەندییەکی ئاشکرایان بەدی کردووە لە نیوان ئەو گۆڕانانەی کاتی توێژینەوەکە بەسەر چالاکییەکانی مێشکدا هاتووە لەگەڵ سیستەمی گوێزەرەوە دەمارییەکان کە پەیوەندییان بە ئالوودەبوونەوە هەیە.
دوای ماوەی 72 کاتژمێرەکە، گۆڕانکاری لە بەشەکانی مێشکدا بەدی کرا، کە پەیوەندییان بە ئارەزووی خواردنەوە هەیە، لەکاتی سەیرکردنی وێنەی مۆبایل، هاوشێوەی سیگناڵەکانی مێشک کە پەیوەندییان بە ئالوودەبوون بە ماددەکانی وەک نیکۆتین یان کحولەوە هەیە،
ڕوونیشیان کردەوە، ئەو گۆڕانکاریانەی لە مێشکدا بینران پەیوەندییان بە سیستەمی دۆپامین و سیرۆتۆنینەوە هەبووە، ئەمەش پشتگیریی لە بیرۆکەی ئاڵوودەبوون بە مۆبایل دەکات.
ئەم دوو گوێزەرە دەمارییانە پەیوەستن بە چەندین ئەرکی مێشکەوە، لەوانە ڕەفتاری تۆڵەکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی باری دەروونی.
هەندێک لە وانەی بەشداریان لە توێژینەوەکە کردووە، باسیان لە باشتربوونی باری دەروونی خۆیان کردووە.