مەرزیە فەریقی: ھونەرمەندی نیشتمانی کوردی و گۆرانیبێژەی بە شێوەیەکی تایبە
مەرزیە فەریقی، ساڵی ١٩٥٨ لە شاری مەریوانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان زایینی بوو. بە شێوەیەکی زۆر بە گۆرانی و شانۆ کار کردووە. لە ساڵەکانی ١٩٨٠ دەستمەنی پەیەکانەوە و بە شێوەیەکی تایبە دەمەزراندنی موزیک کوردی بەڕووی ئەم شێوەیەیە. مەرزیە ٢٠٠٥ ساڵیدا لە پەیوەندیدا بە پێشکەشکردنی کوردی دابەش کرد. ئەم گۆرانیبێژە تایبەتی نیشتیمانی و هونەریەکانی کرد بە شێوەیەکی کوردی دروست کرد و لە مەناوەکان و ساڵەکان بەرەوە گەڕە پەروەردەی تایبە و پەیوەندیدا دروستە بەرە.

مەرزیە فەریقی ساڵی ١٩٥٨ زایینی لە شاری مەریوانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، بەڵام دایک و باوک و کەسوکاری خەڵکی شاری سنەن. خوێندنی سەرەتایی لە مەریوان دەست پێ کردووە؛ ھەر لە تەمەنی نۆ ساڵییەوە حەزی لە گۆرانی و شانۆ بووە. چەندین جار لە قوتابخانەکەیاندا لە بۆنە و جەژنەکاندا بەشداری کردووە و لە تیپی شانۆشدا چالاکی نواندووە.
مەرزیە لە سەرەتادا بە گۆرانیی فارسی و بە گۆرانییەکانی فەتانە وەلیدی دەستی بە تێکۆشان کردووە. بەڵام لەبەر ئەو زوڵم و زۆرییەی کە حکوومەتی حاکم لە کورد و زمان و ئەدەب و ھۆنەری کوردی دەکرد، وازی لە گۆرانیی فارسی ھێناوە و گوتنی گۆرانی کوردی دەست پێ کردووە.تەمەنی 17 ساڵی مەرزیە ژیانی لە شاری مەریوان بەسەر بردووە، دواتر بۆ خوێندنی مامۆستایەتی ڕووی کردووەتە شاری سنە و لەوێ خوێندنی مامۆستایەتی تەواو کردووە و بڕوانامەی دبلۆمی لە بواری مامۆستایەتیدا بەدەست هێناوە.1980 ڕۆژھەڵاتی کوردستان جێدەھێڵن و ڕوودەکەنە چیاکانی کوردستان و دەبنە پێشمەرگە، دواجار ھەر لە چیاکانی کوردستانەوە ژیانی سەخت و وێستگەکانی پڕ تێکۆشانی مەرزیە دەست پێدەکات، ئەگەرچی خەباتی شاخ و ئەو سەردەمە بۆ ژنە ھونەرمەند و مامۆستایەک زۆر سەخت بوو، بەڵام ئەو زۆر سەرسەختترانە بەگژ ڕۆژە دژوارەکانی ژیاندا دەچێتەوە و ھەر لە چیاکانەوە لەگەڵ ڕەزازیدا بە گۆرانی (هەڤاڵی پێشمەرگە) بۆ جۆشدانی برا پێشمەرگەکان و کڵپەسەندنی شۆڕش و ھاندانی ھاونیشتمانان گۆرانی دەڵێن، ئەم خەباتگێڕییەشیان تاکوو ساڵی 1984 بەردەوام دەبێت.
لەسەرەتای ساڵی 1985 بەدواوە لە وڵاتی سوید وەک پەنابەر لەگەڵ هاوسەرەکەی و سێ منداڵەکەی بە ناوەکانی دڵنیا، ماردین و کاردۆ ژیان بەسەر دەبەن. مەرزیە هاوسەرەکەی (ناسر ڕەزازی ) هونەرمەندێکی سەرکەوتوە خوشکەکەی لەیلا فەرقی گۆرانیبێژ و لەناو عایلەکەی هونەردوست بووە. مەرزیە توانایەکی بێوێنەی لە شێوازی گۆرانی وتندا ھەبوو، لەسەر چینە دەنگی ئاڵتۆ خوێندوویەتی، بەڵام زۆر بەباشی دەیتوانی خۆی لە چینە بەرزەکان بدات، زۆر بەجوانی یاری بە تۆنە میوزیکییەکان بکات و ئاوێتەی ئاواز و تێکستی گۆرانییەکانی ببێت. مەرزیە زۆر کارامەبوو لە سەر تەختی شانۆ، ھیچ دوودڵی و دڵەڕاوکێیەک لە بەرنامە زیندووەکانی تیڤی و کۆنسێرتەکانیدا لە گەروویدا بەدی نەدەکرا، لە گۆرانییە فۆلکلۆری و ڕیتمیکیەکانیدا پێدەکەنی بەڕووی ھەوادارنیدا، لە گۆرانییە خەماوییەکانیدا چاوەکانی دادەخست ھەمیشە وەک ھونەرمەندێکی بەئەزموون و ژنە ھونەرمەندێکی بەرگ کوردی، بۆنە نیشتمانی و جیاوازەکانی دەڕازاندەوە. بە زۆرینەی شێوەزارەکانی کوردی گۆرانی دەوت، وەک ھونەرمەندێکی نیشتمانی دەردەکەوت. ئەوەی مەرزیە جیادەکاتەوە لە ژنە ھونەرمەندەکانی تر ئەو لۆجیکیەیەتی کە ھەیبوو بۆ گۆرانی وتن، چونکە نەھات لە ھەستی ھونەرمەندانی پێشخۆیەوە دەست پێبکاتەوە، بەڵکوو لە سەردەمی خۆیەوە دەستی پێکرد و ھەمیشە گوزارشتی لە ھەستە ناوەکییەکانی خۆی دەکرد، ھەمیشە ھەوڵی دەدا ڕەنگێکی تر لە مۆسیقا و هونەری کوردیدا بەرھەم بھێنێت، ھەمیشە دەیویست ھونەری سەردەمیانەی مۆسیقا و ئاوازی کوردی پێشکەش بکاتمەرزیە ساڵی ٢٠٠٥ لەژێر نەشتەرگەریی دڵ گیانی سپارد، دواتر تەرمەکەی ھێنرایەوە بۆ شاری سلێمانی و لە گردی سەیوان نێژرا. دوای مردنی، ئەوا ساڵانە بەتایبەت لە سلێمانی یادی دەکرێتەوە.. ناسڕی ڕەزازی لە ھەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مەرزیەدا وتویەتی: “من خۆم زۆر ھاوکاریم دەکرد، ئاوازم بۆ دادەنا، تەنانەت فێرم دەکرد چۆن ئاوازدابنێت، بەڵام کێشەیەک ھەبوو کە ئەو سەردەمە زۆرینەی شاعیرەکانمان پیاو بوون، گەرچی چەند ژنێک دەرکەوتن بەڵام نەیاندەتوانی ھەستی ژنانە دەربڕن، کێشەی مەرزیە ھەمیشە ئەوە بوو کە دەیوت: من ئەگەر بمەوێت گۆرانی دروست بکەم دەبێت بگەڕێمەوە بۆ دیوانی شاعیرە پیاوەکان”، لەمەوە دەردەکەوێت کە مەرزیە ھەمیشە چاوی لە دروستکرنی ھونەری موزیکی ژنانە بووە، نەک دووبارەکرنەوەی ھەستی پیاوانە لە زمانی ژنەوە. گەرچی ڕەزازی ھاوڕێی و ھاوسەر و ھاوسەنگەری بووە، کەچی کاریگەری شێوازی گۆرانی وتنی ڕەزازی بەسەر مەرزیەوە بەدی ناکرێت، وەک چۆن (ڕەزازی) خاوەنی تایبەتمەندی خۆیەتی، ئەویش بەھەمان شێوە خاوەنی ڕەنگ و دەنگ و ھونەری تایبە . نووسەر (گەردون پیرۆز )(Pîroz feza)