صحة

پزیشکێک: نابێت لە کاتی بەربانگ زۆر خۆری بکرێت

پزیشکێک ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، لە مانگی ڕەمەزاندا ئاگایان لە تەندروستیی خۆیان بێت.

هەینی، 28ـی شوباتی 2025، د. بەدر قادر سورچی، پزیشکی تایبەتی خۆراک، بە ماڵپەڕی کوردستان 24ـی گوت: “لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بە درێژایی ڕۆژ، گەدەی مرۆڤ بڕێکی کەمی خواردن و خواردنەوەی تێدایە، بۆیە پێویستە لە کاتی بەرەبانگ، زۆر خواردن لەسەر یەک نەخۆین.”

ئەو پزیشکە باسی لەوەش کرد: “پێویستە لە کاتی بەربانگ، کەمترین خواردنی چەوری و سوێری بخۆرێت، لە جیاتی ئەمە زیاتر گرنگی بە سەوزە و خواردنە شلەمەنییەکان بدرێت و بڕێکی زۆرتر ئاو بخورێتەوە.”

بڕیار وایە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان چاودێری مانگ بکات، لە ئەگەری بینینی مانگ، سبەینێ شەممە، 01-03-2025، دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان.

زر الذهاب إلى الأعلى
arArabic