“ژیان و هونەری حەسەن زیرەک – دەنگی نەگارەی فۆلکلۆری کوردی”

هونەرمەندی گەورە و ناسراوی هونەری ڕەسەن و . فەزای هونەری فۆلکلوری کوردی ناوی حەسەنەو . نازناوی (ئەسەدی بۆکانی) لینراوە بە زیرەکیش ناوی دەرکردوە کە لە ٢٩ ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٢١ لە بۆکان لەدایک بوە. باوکی ناوی عبدوڵایە و دایکی ناوی ئامینەیە دوو براو خوشکێکی هەبووە حەسەن هەرلە تەمەنی ١١ ساڵی باوکی کۆجی دوای دەکات و دایکی شو دەکاتەوە بۆیە هەر لە منداڵیەوە بە ژیانێکی زۆر سەخت و ناخۆش و نەبونیدا تیدەپەڕێت.زیرەکی منداڵ بۆ تێر کردنی زگی خۆی دەێتە گاوانی ماڵە دەوڵەمەندەکانی شار، ئەوجا کشت و کاڵی دێهات و گزیری ئاغا. لە شارەکانی ئێران و عێڕاق شاگرد قەنادی، قاوەچییەتی، خزمەتچی هوتێل و ڕیستۆرانتەکانی بە بەش بڕاوە. بە وتەی خۆی (ڕۆم و ئێران و عێڕاق گەڕاوە و لە هیچ شوێنێک جێگای نەبۆتەوە). هەر سات و ڕۆژێک لە گوندێک و شارێکی کوردستان بووە. یا لە بەندەر عەباس و تەورێز و تاران و شوێنی ترحەسەن زیرەک، لە تەمەنی گەنجیدا، ڕۆژێک لە کاتێکدا کە شاگردی شۆفێری ڕێگای سەقز- بانە و شۆفێرەکە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا ئامادە نەبوو، دەستی بە لێخوڕینی کردووە و بە داخەوە نەیتوانیوە ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆڵ بکات و بووە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک.
بەم شێوەیە گەنجە زیرەکەکە حەسەن زیرەک ئۆتۆمبێلەکە و شوێنی کوشتنەکەی بەجێدەهێڵێت و بۆ ماوەیەکی زۆر بە دڵتەنگی خۆی دەشارێتەوە، بەڵام دواجار تەسلیم دەبێت و دوای ئازادبوونی لە زیندان وڵات جێدەهێڵێت دواتر
. ڕۆیشتوە بۆ پێنچوێن لەوێوە بۆ شاری سلیمانی و لەوێشەوە بۆ کەرکوک و دواتر بۆ بەغدا لەوێ ئەبێت بە شاگری ئوتێلێک بەناوی ……..(الشیمال الکبیر) لەو ئوتێلە بەدەم ئیشکردنەوە چارو بار گۆرانی دەڵێت و بەهۆی دەنگە خۆشەکەیەوە سەرنجی زۆر کەسی بەلای خۆیدا ڕاکیشا. یەکی لەوانە ( مام جەلال) بوو. کە لەو کاتەدا خوێندکاری زانکۆ دەبێت لەبەغداد و لە یەکێک لە ژورەکانی ئەو ئوتێلە دەمێنێتەوە. مام جەلال زۆر سەرسامی دەنگی حەسەن زیرەک دەبێت و هانی دەدات بۆ گۆرانی وتن و خۆیشی دەیبات بۆ (ڕادیۆی بەغداد) و لەوێ مانگی بە ٦ دینار دای دەمەزرێنێت و مانگ بە مانگ موچەی زیادە بیت و بۆیە ماوەیەی جەند ساڵێک لە غەریبی لە بەغداد بەسەر دەبات.. نازناوی زیرەکیش. ڕادیوی بەغداد پێی دەبەخشن. ھەرچەندە حەسەن زیرەک بەھۆی بارودۆخی سەختی ژیانەوە سوودی لە خوێندن وەرنەگرت،.بەڵام لە ئاوازدانانی شیعر و مۆسیقای کوردی شارەزا بوو، ئەم بەھرەیە لەگەڵ دەنگیدا، لە گۆرانییەکانی لە سەرانسەری کوردستاندا جێی بایەخ کردووە نمونەی گۆرانیەکانی ( نەورۆز.مریەم بۆکانی. . کەتان. خان باجی.ئامینە ئامینە . لیم زیز بوە. گەوهەر.ئامان دکتۆر.لای لای.. زۆرێکی تر . . گۆرانییە کوردییەکانی ھەتا ئێستاش لەناو کوردەکاندا بە تایبەت لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان لە شوێنە گشتییەکان، سەیرانگا، بۆنە و ئاھەنگەکاندا دەبیسترێت… وە لە ساڵی ١٩٥٨ دەگەڕێتەوە ئیران و لەو ساڵدا ڕادیۆی کوردی تاران دادەمەزێت لەۆی سەعاتێک بەرنامە پیشکەش دەکات ..(نیو سەعات بە سۆرانی). (نیوسەعات بە کرمانچی) هەر لەوێشەوە دەست دەکات بە تۆمارکردنی گۆرانیەکانی. زیرەک لە هەمان ساڵدا هاوسەرگیری لەگەڵ خانمی (میدیای زەندی) دەکات و دوو کچیان هەبوە بە ناوی ( مەهتاب و ئارەزوو) . لە ساڵی ١٩٦٢ ڕادیۆی کوردی لە شاری کرماشان دادەمەزرێت و زیرەکیش دەچێت لەوێ دادەمەزرێت و ئۆکیسترایەک بە ناوی خۆی دروستەکات کە لە ٥ کەس پێکهاتون. گۆرانیەکانی تۆمارەکات.حەسەن زیرەک لەگەڵ “ئۆرکێسترای مۆسیقای کوردی” برایانی یوسف زەمانی، ئۆرکێسترای موشیر هۆمایون شەهردار لە تاران و ئۆرکێسترای موجتەبا میرزادە لە کرماشان هاوکاری کردووە و بەرنامەی پێشکەش کردووە. بەڵام لە ساڵی ١٩٦٦ موچەکەی دەبڕن بە بیانوی ئەوەیکە گوایەزیرەک هەزار گۆرانی تۆمارکردوە . ئەو قسەیە لە سەر هەست و دڵی ناسکی زیرەک زۆر قورس دەبێت و ناچار ڕادیۆ بەجی بهێڵێت و. ڕووی کردە عیراق لەوێ پێش ئەوەی بگاتە بەغداد پۆلیسی ئێراقی دەیگرن و ١٨ مانگ دەیخەنە زیندان . دوای ئازادکردنی دەگەڕێتەوە ئیران پاشان لە لایەن حکومەتی شا دەگیرێت و ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆری دەدەن زیرەک سەرەڕای ژیانی تاڵی زۆرجاران خراوەتە بەندینخانەکانی ئێران و عێڕاق، ئەویش بە بیانوی سیخوڕی کردن، لە ڕاستیدا هەر دووک لا دەیانزانی کە زیرەک دۆستایەتی لەگەڵ هێزەکانی کوردو ڕۆشنبیراندا هەیە. زۆر جاران لە زیندان و لە دەرەوەی زیندان زیرەکیان توشی ئەزێتو ئازار کردووە. هونەرمەندی تاقانەی کورد وای لێ بەسەر دێ کە واز لە هەمو شت بێنێت، تەنانەت ژن و منداڵەکانی! خۆی دەڵێت: (هونەر لە ناو کورددا قەدری نەما، ئەوەتا لەم کێو و شاخە چایخانەیەکم داناوە، ڕازیم و کاسپی تێدا دەکەم). زیرەک لەسەر سنوری ئێران عێڕاق لە نێوان سێ کێودا لە نزیک بانە کەلاوەیەک دەکاتە چایخانە، کە زۆر زوو دەبێتە مەکۆی هونەرمەند و ڕۆشنبیر و کەسانی تر و هەر لە کەرکوک و هەولێرەوە، هەتا ئیلام و ئاوا میوان دەگەیشتنە لای زیرەک. هەر ئەمە بوو بە هۆی زۆر جاران لە نیوەشەودا تاقمی نەناسراو هێرش ببەنە سەری و بە قەستی کوشتنی لێیدەن.کەس نەیدەزانی ئەم کابرایە بۆ گەشتۆتە ئەم کێو و شاخە؟ بۆ ئیتر گۆرانی ناڵێت؟ بۆ لە ڕادیۆ نەماوە؟ بۆ ئەکەوێتە زیندان؟ بۆ لە ژن و منداڵ دوور کەوتۆتەوە؟ کەس نەیدەزانی لە دڵ و مێشکی زیرەکدا چی هەیە. خۆی دەڵێ:(سڕێکە وا لە دڵما گەر بیڵێم زمان ئەسووتێ گەر بیشارمەوە نەیبێژم مێشک و ئێسقان ئەسوتێ)هەندێک لە نهێنیەکانی زیرەک پاش مەرگی لە زمانی کاک حوسێنی برایەوە لە کتێبێکدا کە لە لایەن کاک کەریم خۆشناوەوە لە چاپ دراوە دەدرکێنرێ و ئەو دەڵێت:(زۆر جار دەمان گووت کاکە حەسەن ئاوارەیی بەسە، وەرە لای خۆمان پاروە نانێک دەست دەکەوێت بە یەکەوە بیخۆین، ئەیوت ناتوانم، پاش ئەوەی زۆرمان لێکرد وتی: دەوڵەتی ئێران لە کۆڵم نابێتەوە، دەیانەوێت خەیانەتم پێ بکەن، دەیانەوێ بچم بۆ کوردستانی عێڕاق و خزمەتی ئەوان بکەم. من ناتوانم خیانەت بەو خەڵکە بکەم کە پەنایان داوم، کە خۆشیان دەوێم. دواتر لە ساڵی ١٩٧٢ توشی نەخۆشی شیرپەنجە دەبێت و لە شاری بۆکان پزیشکەکان نەشتەرگەریەکی گەورەی بۆ ئەنجام دەدەن بەڵام بەداخەوە سەرکەوتو نابێت و لە ساڵی ١٩٧٢ بۆ یەکجاری جاوی لیکدەنێت و ماڵئاوای لە هونەری کورد و کورد و کوردستان دەکات. لەسەر وەسیەتی خۆی لە داوێنی کێوی(ناڵەشکێنە) دەنێژرێت.